X
تبلیغات
ataqajri.blogfa.com

ataqajri.blogfa.com

(ده‌روازه‌یه‌كی كراوه‌ بۆ هه‌موو بۆچۆنیكی جوان)

  

 

 

 

+ نوشته شده در  2010/3/21ساعت 15:16  توسط عطا قاجری  | 

خێره‌ واده‌ڵێ ی یه‌ك تیپن؟؟؟؟؟؟؟


                                       

      شیكردنه‌وه‌ی سیاسی و لێكدانه‌وی پێشهاته‌كان وه‌ك یاری پێكه‌وه‌ نانی پارچه‌كانی یاریه‌كه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ له‌یاری میكانۆی منداڵان ده‌یبنینن سه‌رئه‌نجام ده‌بێته‌ خاوه‌نی وێنه‌یه‌ك به‌ شێوه‌یه‌كی تر گری دان و په‌یوه‌ست  كردنی گوفتارو كرداره‌كان لیره‌و له‌وی ئه‌و به‌ر چاو ڕونیه‌مان لا دروست ده‌كات تا بتوانین خویندنه‌وه‌یه‌ك بۆ داهاتووبكه‌ین. سه‌ره‌تا لێكدانه‌وه‌م بۆ ئه‌و لێداوانه‌ی به‌رێز سه‌رۆكی هه‌رێم كه‌ باسی له‌وه‌كردبوو ده‌ستور چقڵی چاوی دوژمنانه‌ له‌ چوار چێوه‌ی تێوری موئامره‌ تێپه‌ڕی نه‌كرد پێم وابوو ئه‌مه‌ هه‌مان ئه‌و لۆ ژیكه‌یه‌ كه‌ له‌وڵاتانی نادیمكراتی باوی هه‌یه‌ و بۆ شكاندن و سوك كردنی ئه‌وانی تره‌.

نوسینی :عطاقاجری

ataqajri@yahoo.com

   


ادامه مطلب
+ نوشته شده در  2010/3/20ساعت 23:20  توسط عطا قاجری  | 

علوج وەجاخى ڕۆشنە!

علوج وەجاخى ڕۆشنە!








           

عه‌تا قاجری                                                                                                                    


    کەم کەستان هەن گۆێتان لەو ناوە نەبوبێت و چەند چرکەساتێکیش بزەى لە سەر لێوانتان دانەنابێت یان بە درۆ و بانگەشە بێ بنەماکانیتان نەوتبێت(ئەک ماڵى درۆت کاول بێت).



ادامه مطلب
+ نوشته شده در  2010/3/19ساعت 16:10  توسط عطا قاجری  | 

تونەزانیتان ئەم فەزایەش پیس مەکەن!!!

 تونەزانیتان ئەم فەزایەش پیس مەکەن!!!



       

 



عه‌تا قاجری                                                                                                                       

 

ئەگەر بەردێک نەزان بیخاتە گۆمیکەوە بە سەد زانا دەرنایەتەوە.


       هەندیک جار بێ دەنگى ئاماژەیەکە بۆ ڕازى بوون بۆیە منیش ئەم جارە نەم ویست بێ دەنگ بم بەتایبەتى کە ئەو پەندەى سەروەم بەبیرداهات دەمەوێت ئەم نوسینەم سیگناڵێک بێت بۆ ئەوانەى کە دەیانەویت سود لە بێدەنگیم وەربگرن و خۆینەران و قەڵەم بە دەستانیش لەو ڤایرۆسە دەمامکدارانە ئاگاداربکەم.



ادامه مطلب
+ نوشته شده در  2010/3/19ساعت 15:49  توسط عطا قاجری  | 

ئەنفلوەنزاى پەلاماردان!!!

ئەنفلوەنزاى پەلاماردان!!!







                                  

 
عه‌تا قاجری                                                                                                                          


       جیهانگیرى کەشێکى واى خولقاندوە ئەستەمە مرۆڤ بتوانێت لەژێر کاریگەریەکانى دەربازبێت و پشک و پرشى بەرنەکەوێت، ئیتر باش بن یا خراپ وەک شەپۆلى لافاو لەگەڵ خۆى گلمان ئەدات،چ کراوەبین یا داخراو ئەوەنەک بەتەنها بۆ ئێمەى کورد بەڵکو بۆ هەمو جوگرافیایەک دەست ئەدات ئیتر هند بى یا فارس و عەرەب و تورک فەرق ناکات ئەو ئیشى خۆى هەر ئەکات.



ادامه مطلب
+ نوشته شده در  2010/3/19ساعت 15:39  توسط عطا قاجری  | 

بەسە فویان لێ مەکەن!!!!

بەسە فویان لێ مەکەن!!!!





  

 
عه‌تا قاجری                                                                                                


           هه‌ندێک جار هزرى وا بەمیشکمدا گوزەر ئەکات خەریکە بڵیم دیکتاتۆریەت باشترە لە دیمکراتیەت بۆ گەلێک کەخاوەن ئەو هۆشیاریە نەبێت تا ئەو توانایەى پێ ببخشێ بەبێ هەڵچون دور لە سۆز و بە شێوەیەکى عاقڵانە بڕیاربدەن و تەنها عەقڵیان چاویان نەبێت و لەسەر بینینى بەشێکى کەمى دیمەنەکان داوەرى نەکەن لە پڕێک نەگۆڕێن وەک بڵیت سیحریان لێ کرابێت.



ادامه مطلب
+ نوشته شده در  2010/3/19ساعت 15:7  توسط عطا قاجری  | 

مەلائیکە بە تانکەوە!

 مەلائیکە بە تانکەوە!





 

عه‌تا قاجری                                                                                             


        تاک لە کۆمەڵگا کار بۆ وەدەستهێنانى ڕەزامەندى کۆمەڵایەتى دەکات ئەویش بەجێبەجێکردنى خواستەکانى کۆمەڵگا. ڕەنگە تا ئێرە ئاسایى بێت و گرفتێکمان نەبێت، بەڵام گرفت لەوکاتەوە دەستپێدەکات کە ناونیشانى ئەم بابەتە نوکتە نەبێت و بیروباوەڕى خەڵکانێک بێت کە لەم سەردەمەى خۆمان و لەم هەسارەییەى خۆمان بن نزیکتر لەوەش لەم وڵاتەى خۆمان بژین، بەپێى تیۆرى ڕەزامەندى کۆمەڵایەتى ئەمانەش خواستەکانى کۆمەڵگا جێبەجێ دەکەن، واتە کۆمەڵگا هێشتا پێویستى بەم تاکانە هەیە تا پڕِِِِکرەوەى بەشێک لە پێداویستیەکانى بن.



ادامه مطلب
+ نوشته شده در  2010/3/19ساعت 14:57  توسط عطا قاجری  | 

کانیەکەى چوار پیاوەکە!!

کانیەکەى چوار پیاوەکە!!

                                                                        

   


دیمەن کانیەک بوو بەردیان تێ فڕێ ئەدا،ڤیدیۆییەکە ئەوەندە کوالیتیەکەى نزم بوو هەر لە دیمەنى ئامۆژگارى بەرنامەى منداڵانى تیڤیە لۆکاڵیە کان ئەچوو لە خۆمم پرسى تۆ بڵیت من کاتم لێ تێک چوبێت؟! یان هەربەڕاستى بەم یازدەى شەوە کاتى بەرنامەى منداڵانە؟ئەى ئەگەر وانى یە ئەم بەرد و کانیە چى یە؟!و بۆچى؟!


ادامه مطلب
+ نوشته شده در  2010/3/19ساعت 2:1  توسط عطا قاجری  | 

کە تۆ لە بلوو بوویت خۆزگە منیش لەوێ ئەبووم!!

کە تۆ لە بلوو بوویت خۆزگە منیش لەوێ ئەبووم!!


   

وەک پیاوە کۆنەکان ئەڵێن عەرزو حاڵیک بۆ کاک نێچیرەڤان.


     ئەمەى سەرەوە بەتەنها خۆزگەى منى هەناسە سارد نەبوو بەڵکو ئاواتى مەزنى زۆریک لەو هەناسە ساردانە بوو کە تەمەنێکیان لە کوردایەتى و ماڵ ویرانى دا خەرج کردووە ئەمرۆش دەست بەتاڵن بگرە ئەوەندەش لەدواوەن بە هۆى ئاوارە بون و شەڕ کانى ناو خۆ وە وەک هاوڵاتى پلە دوویان لێ هاتووە و لە ناو سیستەمى کوردستاندا هیچ ناونیشانێکیان و هیچ(محەلێکیان لە ئیعرابدا)نییه‌، جگە لە وتارە سیاسیەکان و بۆ نەکاندا نەبێت.



ادامه مطلب
+ نوشته شده در  2010/3/19ساعت 1:9  توسط عطا قاجری  | 

تاقیگه‌ی هه‌ست

 


تاقیگه‌ی هه‌ست




   تاقیگه‌ی هه‌ست

منت كردبه‌ مشكی تاقیگه‌ ی هه‌ ستی خۆت

له‌ منت تاقی كرده‌وه‌


ادامه مطلب
+ نوشته شده در  2010/3/19ساعت 0:4  توسط عطا قاجری  | 

رکابەر یان بەکرێگیراو؟!! بە لۆژیکى چیرۆکى کەرى ناوجۆگەکە....

رکابەر یان بەکرێگیراو؟!!
بە لۆژیکى چیرۆکى کەرى ناوجۆگەکە....

 



  

بەدیمکراسى بونى کۆمەڵگا ئەوندەى پەیوەستە بەپرۆسەى بەفەرهەنگ کردنى باى ئەوە پەیوەست نى یە بە بڕیارێکى سیاسیەوە.


واتە پێویستە زەمینە سازى و پەروەردەى خەڵک بکریت وکورت نەکرێتەوە لە چەند دەزگاو دامەزراوەیەکدا بەڵکو پەیوەست بکرێت بەکۆى کایەکانى کۆمەڵگە و تاک بەجۆرێک وا ئیتر ئەوە فەرهەنگى خەڵکە و بە شێکى گرنکى بە هاکانیەتى و جگە لە یاسا نوسراوەکانى لە یاسا نەنوسراوەکانى تاک و کۆمەڵگە بێت و بەزاندنى هەریەکێک لە بنەماکانى لە حەرام کراوەکان بیت.



ادامه مطلب
+ نوشته شده در  2010/3/18ساعت 15:44  توسط عطا قاجری  | 





سڵاو درود بۆ گیانی ئه وه شه هیدانه ی كه له دوای مردنیشیان هه ر غه دریان لێكرا و كاركرا بۆ سڕینه وه ی ناویان یادگاره كانیان.









به ویرانه هیشتنه وه ی هه له بجه زۆر باشتر بوو له ئاوه دانكردنه وه ی بی به رنامه چونكه به بروای من ئه و ه له ناوبردن و له ده ست دانی گه ور ه ترین مۆزه خانه بوو و ه ته نها یه ك نه وهی تر به سه بۆ له بیر كردنی.





ادامه مطلب
+ نوشته شده در  2010/3/18ساعت 1:56  توسط عطا قاجری  | 

ئەوەى ماڵى لە شووشە بێت بەرد ناگرێتە ماڵى کەس.

ئەوەى ماڵى لە شووشە بێت بەرد ناگرێتە ماڵى کەس.


                                                                               

             عەتا قاجرى


     من نەم ویست شتێک بنوسم کە بۆنى لایەنگرى کردنى لێ بیت بەڵام هەندیک نوسین کەجۆریکە لە مزایەدکردن لەسەرئەوانى تر ناکرێ لێ ى بێ دەنگ بین چونکە سەرئەنجام بەرپرسیاریەتى نیشتمانى لەئەستۆى هەمەموومانە و هەموان سەرنشینى یەک کەشتین نابێت دەستەوەستان بین لەوەى کاتێک کەشتیەکەمان ڕوبەڕوى هەرمەترسیەک دەبێتەوە و لەوەش زیاتر دەبێت کەشى ناو کەشتیەکە وا لێ‌بکه‌ین وەک چۆن لە گەشت و سەیرانین بەبێ ئەوه‌ى داوامان لێ بکرێت خۆمان هەستین بە یارمەتى و هاوکارى یەکتر کارەکانمان بەڕى بکەین و نمونەیەکى جوان لە واتاى پێکەوە ژیان پێشکەش بکەین لەبرى ئەوەى کار بۆ جوانکردنى خۆمان بکەین لە سەر حسابى ناشرین کردنى ئەوانى تر..

 


ادامه مطلب
+ نوشته شده در  2010/3/18ساعت 1:41  توسط عطا قاجری  | 

بێدەنگیتان باشترە...!!

 

بێدەنگیتان باشترە...!!

 

                                          

                                         

                                                                    


                                                                        

(بێدەنگى نیشانەى ڕەوشت بەرزییه‌).....


ئەم بێده‌نگییەى کە لەم پەندەدا داواکراوە بەو ماناییە دیت کە تۆ خاوەنى مافیت بەلام ئەمە ناقۆزیتەوە بۆ پێشیلکردنى مافى خەڵکانى تر لەپاڵ ئەوەشدا بێ دەنگیەکەت جۆرێکە لە لێبوردەیى و رێزگرتنى بەرامبەر، بەڵام ئەمە بۆ سەرکردایەتى سیاسى دەست نادات چونکە ئەو بێده‌نگییەى کە لەوان دەخوازریت جیاوازترە و لەو ڕوانگەیەوە سەرچاوەدەگرێت کە ئەوان تەواو پێچەوانەى ئەو شرۆڤەیەى سەرەوەن هەرچى دەم کردنەوەو قسەکردنێک رێزنەگرتن و قبوڵ نەکردنى ئەوانى ترى لێ دەکەوێتەوە لەبەرئەوى ئەوان ئەو خاوەن مافە ڕەهایە نین کە خۆیان پێان وایە گەندەڵى لەسەراپاى سیستەمى سیاسى و گارگێڕى و ئابورى ئەوەندە ئاشکرایە کە هەرتاکیکى ئاساى هەستى پێدەکات و زۆر بەئاسانى و بە زمانیکى دور لە ئەکادیمى و بازاڕى دە توانێ قسەى لەسەر بکات و هۆکارەکانیشى دەست نیشان بکات،

ادامه مطلب
+ نوشته شده در  2010/3/18ساعت 1:33  توسط عطا قاجری  | 

ئەگەر(دیبه‌یت)یشان سازکرد ئەى کێ داوەر بێ؟

 ئەگەر(دیبه‌یت)یشان سازکرد ئەى کێ داوەر بێ؟ 

                                                                                                            


عه‌تا قاجری                                                                                                                   



(هەرچەندە ڕەنگە ژمارەیەکى کەم داهێنەرى سیاسەتیک بن ،بەڵام ئێمە هەموومان دەتوانین داوەرى لەسەر بکەین)

                                                                                      

                                                                                        پرکلیسى ئەسینى

کامەیە هەموو؟!!
مەبەست لە هەموو ئاپۆرا و مێگەلە؟!!
یا قەرەباڵغى و جەنجاڵى کەشى شارە؟!!
وەیان هاوڵاتى و کەش وهەواى شارە بە چەمکە سیاسیەکەى ؟!!
یان ماسە وەیان ڕاى گشتى بایەخدارە؟!!



ادامه مطلب
+ نوشته شده در  2010/3/17ساعت 22:25  توسط عطا قاجری  | 

دوو مۆدیل لەبەرپرسیارێتى!!!!

 

 

دوو مۆدیل لەبەرپرسیارێتى!!!!


تەنز


                                                                                                        

         عه‌تا قاجرى                                                                                                   



ئەروپا / سەرکەوتنى بەرپرس لەسەربنەماى پێشکەوتنى خەڵکانى ژێردەستى هەڵدەسەنگینرێت.

کوردستان / سەرکەوتنى بەرپرس هەڵسەنگاندنى نى یە بەڵکو بون بەرپرس هەربۆخۆى نیشانەى سەرکەوتنە. ئەروپا/بەرپەرسەکان هەندیک جارلەبەر هەستى گەورەى بەرپرسیاریەتى خۆشەویستى وڵات دەست لەکاردەکێشنەوە.
کوردستان / خۆشەویستى بۆ کورسى ڕێگرەلەبەردەم دەست لەکارکێشانەوەى.

ادامه مطلب
+ نوشته شده در  2010/3/17ساعت 22:1  توسط عطا قاجری  | 

ئەوەى خه‌لکیتر هەیەتى ئێمەش هەمانە!!!

 

ئەوەى خه‌لکیتر هەیەتى ئێمەش هەمانە!!!

                                                            

                                                                                         

                 عه‌تا قاجری                                                                                                                              

تەنز


مەلاى مەشهور دەناسن؟
بەهەڵە تێمەگەن گۆڤارى مەلاى مەشهور نالێم!
مەلاى مەشهور دەبێتە ڕاوێژکارى مەلیک مەحمود، ئاشکرایە کە مەلاى مەشهور خاوەنى هەقایەت بەسەرهاتى زۆرە.



ادامه مطلب
+ نوشته شده در  2010/3/17ساعت 21:42  توسط عطا قاجری  | 

دەسەڵاتى کوردى و سەیارەکەى حەمەپارەپیس!!!!!!!!

  دەسەڵاتى کوردى و سەیارەکەى حەمەپارەپیس!!!!!!!!                                                                             

                    عه‌تا قاجری

                    

بە داواى لێبودن لەوەى کە ناو دێنم بەڵام سەیارەکەى ئەو باشترین نمونەیە بۆ تیگەیشتن لە ئه‌‌قلى سیاسى و دەسەڵاتى کوردى. سەیارەکەى ئەو بەڕێزە ڕاستە ئەو خاوەنى بوو لەگەڵ ئەوەش بەشێکى زیندووە لە یاده‌وه‌ریی هەڵه‌بجەییەکان من تەنها بەراوردیک دەکەم لەنێوان ئەو نمونەیەى کە ئەو لە هەشتاکان پێشکەشى کرد لەگەڵ دەسەڵاتى کوردى 2009 واتە پاش 30 ساڵێک.



ادامه مطلب
+ نوشته شده در  2010/3/17ساعت 21:2  توسط عطا قاجری  |